سەردێری پرسیار: ئایا لەسەر باوک و دایک واجبە فەرمان بە مناڵی خۆیان بکەن بەڕۆژوو بن کەچی هێشتا بالغ نەبوون؟

بەرواری دانان: 2023-03-24 کۆدی پرسیار: 2772

پرسیار:

پرسیار: ئایا لەسەر باوک و دایک واجبە فەرمان بە مناڵی خۆیان بکەن بەڕۆژوو بن کەچی هێشتا بالغ نەبوون؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر مناڵی توانای بەڕۆژوو بوونی هەبوو و بێ ئەوەی ڕۆژوو زیانی بەسەریەوە هەبێت، ئەوە لەسەری وەلی مناڵە فەرمانی پێ بکات بۆ بەڕۆژوو بوون، بۆ ئەوەی لێڕا بێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، حەنەفی و شافعی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی مالکی.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دانەری کتاب و هاوەڵانی مەزهەبی ئێمە دەڵێن: ئەگەر مناڵ توانای بەڕۆژوو بوونی هەبوو لەسەر وەلی واجبە فەرمانی پێ بکات لە تەمەنی حەوت ساڵی، بە مەرجێک شتەکان لێک جیابکاتەوە، وە لێی دەدرێت لە تەمەنی (١٠) ساڵی لەسەر تەرککردنی). (المجموع) (6/253).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام