پرسیار: حوکمی نووسینی ناوی خوا لەسەر خەناوکە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەوەی ڕوخسەت درابێت و لە پێشینەکان نەقل کرابێت نووسینی ناوی خوایە لەسەر خاتەم، سەبارەت بە ملوانکە لە مل نەکرێت باشترە، چونکە:
١ـ سەردەکێشێت بۆ بەکەم دانانی ناوی خوا، وەک ئەوەی لەسەری دەخەوێت یان دەچێتە ئاودەست و شوێنێک کە شیاو نییە ناوی خوا ببرێتە ئەو شوێنە.
٢ـ هەندێک زانا دەڵێن نزیکە لە خۆ چوواندن بە گاور و جولەکەکان، گاورەکان خاچ لە مل دەکەن و جولەکەکانیش ئەستێرەی داود، وەک داخستنی دەرگا ئەمە نەکرێت باشترە.
٣ـ نزیکە لە تەمیمە، بەشێوەیەکی گشتی نەهی کراوە لە هەڵواسینی تەمیمە، ئەگەر بۆ لادانی چاو یان شیفا لە مل بکات، ئەمەیان دروست نییە.
ئەگەر ئافرەتێک لە مل بکات لە کاتی چوونە ئاودەست دابنێت و بیپارێزێت و نییەتی تەبەڕوک و چاو زاری نەبێت، دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە لەسەر وتەی هەندێک زانا، ئەگەر خۆی لێ بەدوور بگرێتیش باشترە، واللە اعلم.