پرسیار: حوکمی خاتەم لەدەست کردن ناوی خوای لەسەر بێت؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە پیاو خاتەمی زیو لەدەست بکات ناوی خوای لەسەر نووسرابێت، بەڵگە:
ـ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ اتَّخَذَ خَاتَمًا مِنْ فِضَّةٍ ، وَنَقَشَ فِيهِ "مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ" وَقَالَ: (إِنِّي اتَّخَذْتُ خَاتَمًا مِنْ وَرِقٍ ، وَنَقَشْتُ فِيهِ مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ ، فَلا يَنْقُشَنَّ أَحَدٌ عَلَى نَقْشِهِ).رواە البخاري (٥٨٧٧)، ومسلم (٢٠٩٢).
ـ لە هاوەڵان و تابعی یەکان و پێشینەکان نەقل کراوە لەسەر خاتەمەیان نووسیوە: (باسم اللە)، (الحمدللە)، (الْعزة لِلَّە)، (اللَّه الْمَلِك)، (باللە)، (حَسْبِي اللَّە)، (توكلت على الله).
هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون باش نییە، وتەی ڕاست ئەوەیە کە دروستە بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەبێت ئاگادار بێت ناوی خوا لەسەر خاتەمە، هەست بە گەورەیی ناوی خوا بکات و شتێک نەکات دەلالەت لەسەر بەکەم دانانی ناوی خوا بکات، کاتێک دەچێتە ئاودەست دەبێت لەدەست بکاتەوە.