سەردێری پرسیار:حوکمی قژ کورت کردنی ئافرەت؟

بەرواری دانان :2023-03-28 کۆدی پرسیار:2784

پرسیار:

پرسیار: حوکمی قژ کورت کردنی ئافرەت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە ئافرەت قژی خۆی کورت بکاتەوە بۆ جوانی، کە ئەمە وتەی ابن باز و ابن عثیمین و زانایانی اللجنة الدائمةیە، بەڵگە:

١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ) [الأعراف: 32].

ڕووی کردنە بەڵگە: ئەسڵ وایە هەموو جۆرە خۆ جوان کردنێک ڕێگەپێدراوە. (محاسن التأويل) للقاسمي (5/46).

دروستە ئافرەت قژ کورت بکاتەوە بۆ جوانی بە مەرج:

١ـ نابێت بگاتە حەدی خۆ چوواندن بە قژی پیاو.

٢ـ نابێت خۆ چوواندن بێت بە قژی ئافرەتی کافر.

٣ـ نابێت خۆ چوواندن بێت بە بڕینی قژ لەسەر شێوەی قژی هەندێک ئاژەڵ، خۆ چوواندن بە ئاژەڵ بۆ ژن و پیاو حەڕامە.

٤ـ باشتر وایە بە ئیزنی پیاوی قژی کورت بکات.

٥ـ ئەوەی قژی کورت دەکاتەوە نابێت پیاوی بیانی بێت، کە لە هەندێک ساڵۆنی ئافرەتان پیاو قژی ئافرەت کورت دەکەنەوە.

کەواتە قژ کورت کردنەوە بۆ جوانی دروستە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان پێچەوانەی وتەی ئەوانەی دەڵێن حەڕامە یان مەکروهە، هەروەها بە هیچ شێوەیەک دروست نییە قژی بتاشێت مەگەر لەبەر عیلەتێک یان نەخۆشی یەک، باشتریش وایە قژ کورت کردن بە ڕەزامەندی هەردوولا بێت ژن و پیاو. (فتاوى المرأة المُسْلِمة) (2/515)، (فتاوى نور على الدرب) لابن عثیمین (11/26).

ئافرەت دەبێت ئاگادار بێت ئەم قژ کورت کردنەوە بۆ دەرەوە و پیاوی بیانی دروست نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام