سەردێری پرسیار:خوێندنی قورئان لە سووڕی مانگانەدا جائیزە؟

بەرواری دانان :2023-03-29 کۆدی پرسیار:2785

پرسیار:

پرسیار: خوێندنی قورئان لە سووڕی مانگانەدا جائیزە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە قورئان خوێندنەوە بۆ ئافرەت تووشی حەیز بووە دوو حاڵەتە:

یەکەم: یان قورئانی لەبەرە، لەم حالەتە دروستە قورئان بە لەبەر (حفظ) بخوێنێتەوە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، کە ئەمە وتەی ظاهری و وتەی کۆنی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و طبری و ابن تيمية و ابن القيم و ابن عثيمين و و زانایانی (اللجنة الدائمة)یە، چونکە:

١ـ ئافرەت تووشی حەیز بووە لەسەردەمی پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی لێیان نەکراوە لە قورئان خوێندنەوە، ئەگەر حائض قەدەغە کرابوایا ئەوە فەرموودەی صحیح نەقل دەکرا هەروەک چۆن فەرموودە نەقل کراون لەسەر ڕێگری کردن لە حائض بۆ نوێژ و ڕۆژوو، لەبەر ئەوەی فەرموودەکان لاوازن بەمە دەزانرێت شەرع قەدەغەی نەکردووە. (مجموع الفتاوى) لابن تيمية (21/460).

٢ـ حەیز شتێکە بەدەست ئافرەت نییە و ناتوانێ لایبدات، ماوەکەشی زۆرە ئەمە دەبێتە هۆکار بۆ لەبیرچوونەوەی قورئان ئەوەی لەبەری کردووە. (إعلام الموقعين عن رب العالمين) لابن القيم (٣/٢٥).

دووەم: یان قورئانی لەبەر نیە، لەم حاڵەتە دەست لە قورئان دان حەڕامە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، کە هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، زانایان دەڵێن ئەگەر نەخوێنێتەوە لە کاتی حەیز پاداشتی قورئان خوێندنەوەی بۆی دەنووسرێت، چونکە پێشتر دەیخوێندەوە بەڵام ئێستا عوزری هەیە.

بەڵام بۆ ئێستا ئەم سەردەمە باشتر وایە ئافرەت دانەبڕێت لە قورئان خوێندنەوە دەتوانێ لەسەر موبایل بخوێنێتەوە، چونکە ئەو قورئانەی لەناو موبایل ھەمان حوکمی قورئانی تری نیە، زانایان دەڵێن دروستە بێ دەست نوێژ و کاتی لەشگرانی و حەیز بخوێندرێتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام