پرسیار: کەسێک نەزری کردووە فلانە ئاژەڵی خۆی بۆ ڕەمەزان سەرببڕێت، ئاژەڵەکەی دیارکردووە، بەڵام پێش ڕەمەزان ئاژەڵەکە مرد، حوکمی چییە بۆ ئەم نەزرە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک نەزر بکات بە ئاژەڵێکی دیاریکراو، ئەگەر ئاژەڵەکە دزرا یان مرد پێش کاتی سەربڕین بێ ئەوەی کەمتەرخەمی لە کەسەکەدا بێت، ئەوە هیچی لەسەر نییە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی یە، چونکە:
١ـ لەژێر مولکی دەرچووە. (تحفة المحتاج) للهيتمي (9/356).