سەردێری پرسیار:ئایا ئافرەت زەکاتی زێڕ دەدات ئەگەر هەڵیواسێت بۆ جوانی ؟

بەرواری دانان :2018-10-05 کۆدی پرسیار:279

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئافرەت زەکاتی زێڕ دەدات ئەگەر هەڵیواسێت بۆ جوانی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن زێڕ و زیو ئەگەر پارە بێت دەبێت زەکاتی لێ بدەیت .

ئەگەر ئافرەت ئەو شتەی خۆی پێ دەڕازێنێتەوە بێجگە زێڕ و زیو بێت ئەوە زەکاتی لێ نادات .

ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەموو زانایان یەک دەنگن ئەو شتانەی کە ئافرەت خۆی پێ دەڕازێنێتەوە ئەگەر جوهر و یاقوت بێت زەکاتی لێ نادات ، یان زێڕ و زیوی تێدا نەبێت . )) الاستذكار ج۳ لاپەڕە ۱٥۳

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مجوهرات بێجگه لە زێڕو زیو وەک ئەلماس زەکاتی لێ ناکەوێت ، ئیلا ئەگەر بۆ مەبەستی بازرگانی بێت . )) مجموعە فتاوی ج۱٤ لاپەڕە ۱۲٤

هەروەها هەموو زانایان یەک دەنگن زێڕ و زیوی بۆ ڕازندنەوە ئەگەر حەڕام بێت زەکاتی لێ دەدات .

لە الموسوعة الفقهیة باس كراوه دەلێت : (( هەموو زانایان یەک دەنگن کە ئەوەی خۆتی پێ دەڕازێنیتەوە ئەگەر بەکارهێنانی حەڕام بێت زەکاتی دەدات ، وەک ئەوەی پیاو زێڕ بەکاردەهێنێت بۆ جوانی )) الموسوعة الفقهیة ج۱٨ لاپەڕە ۱۱۳

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی خۆتی پێ دەڕازێنیتەوە ئەگەر حەڕام بێت زەکاتی لێ دەدەیت ئیجماع هەیە )) روضة الطالبین ج۲ لاپەڕە ۲٦۰

زەکاتی زێڕو زیوی ڕێگە پێدراو ئەگەر بەکاری بهێنێت جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ، دوو وتە هەیە :

یەکەم / هەندێک زانا دەلێن واجبە زەکاتی لێ بدات ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە ، ثوری ، داود ، ابن حزم ، صنعاني ، ابن باز ، محمد بن عثیمین ، ابن حجر ، ..... هتد

دووەم / هەندێک زانا دەلێن زەکاتی لێ ناکەوێت ، کە ئەمە وتەی مالکی ، شافعی ، حنابلە ، ابن خزیمە ، ابن تیمییە ، ابن قیم ، شوکانی ، محمد بن ابراهیم ، عبداللە حمید ، محمد بن عبدالوهاب ، ....... هتد

جیاوازییەکە زۆر دەخایەنێت بەلام وتەی ڕاست و باشتر ئەوەیە کە واجبە زەکات بدات .

محمد الٲمین الشنقطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەکات دان هی ئەو زێڕەی کە ئافرەت خۆی پێ دەڕازێنێتەوە باشترە و دلنیا تره ، چونکە هەر کەسێک خۆی لە شوبهەکان بپارێزێت ئەوە دین و نامووسی سەلامەت دەبێت و پارێزراو دەبێت ، واز لەو شتانە بهێنە کە گومانی تێداییە بەرەو ئەو شتەی کە گومانی تێدانییە ، وە زانستیش لە لای خوای گەوریە . )) اضواء البیان ج۲ لاپەڕە ۱۳٤

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) زێڕ و زیو ئەگەر پارە بێت واجبە زەکاتی لێ بدەیت .

(۲) ئەو شتەی ئافرەت خۆی پێ دەڕازێنێتەوە ئەگەر بێجگە لە زێڕ و زیو بێت زەکاتی لێ نادات ئیلا ئەگەر بۆ بازرگانی بێت .

(۳) ئەو زێڕ و زێوەی ئافرەت هەلی گرتووە و هەلناواسێت بەلکو بۆ بازرگانییە واجبە زەکاتی لێ بدات .

(٤) ئەو زێڕو زێوەی هەلواسیووە وتەی ڕاست و دڵنیا ئەوەیە کە واجبە زەکاتی لێ بدات .

(٥) ئەو زێڕو زیوەی کە حەڕام بێت بە کاری بهێنی واجبە زەکاتی لێ بدەیت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام