پرسیار: حوکمی دزیکردن لە ئێستادا چیە؟ ئەگەر کەسێک دزی کردبێت و ئێستا پەشیمان بووبێتەوە ئەتوانێ حەقی خاوەنەکەی بگەڕێنێتەوە و لە گوناهەکە پاک ئەبێتەوە؟
وەڵام: پەشیمانی تەوبەیە و مەرجی دروستی تەوبەی ڕاستەقینەش ئەوەیە دەبێت مالی خاوەن مالەکە بۆی بگەڕێنیتەوە، یان خاوەنەکەی لێت خۆش بێت، بەڵگە:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَال: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (مَنْ كَانَتْ لَهُ مَظْلَمَةٌ لِأَخِيهِ مِنْ عِرْضِهِ أَوْ شَيْءٍ فَلْيَتَحَلَّلْهُ مِنْهُ الْيَوْمَ قَبْلَ أَنْ لَا يَكُونَ دِينَارٌ وَلَا دِرْهَمٌ إِنْ كَانَ لَهُ عَمَلٌ صَالِحٌ أُخِذَ مِنْهُ بِقَدْرِ مَظْلَمَتِهِ وَإِنْ لَمْ تَكُنْ لَهُ حَسَنَاتٌ أُخِذَ مِنْ سَيِّئَاتِ صَاحِبِهِ فَحُمِلَ عَلَيْهِ). روى البخاري (٢٤٤٩).
ئەگەر مرۆڤ مالی کەسێکی دزی لەسەی گران بوو پێی بڵێت مالی تۆم دزیووە، یان ترسی ئەوەی هەبوو فیتنە دروست بێت وەک بڕینی پەیوەندی، لەم کاتە پێویست ناکات پێی بڵێت، بەڵکو دەتوانێت بخاتە سەر حسابی، یان دەتوانێت بدات بە کەسێک پێی بداتەوە بێ ئەوەی ناوت بڵێت.
گریمان تۆ دزیت کرد لە کەسێک نازانیت کەسەکە ئێستا لە کوێیە، ئەمەیان ئاسانە دەکرێت مالەکەی دزیوتە بە نییەتی خێر بۆ خاوەنەکەی ببەخشیت، لەم کاتە لەسەرت لادەچێت. (فتاوى إسلاميَّة) لابن عثیمین (٤/١٦٢).
بەڵێ ئەگەر مرۆڤ تەوبەیەکی ڕاست بکات و مافی خاوان ماف بۆی بگەڕێنێتەوە پاک دەبێتەوە لە تاوان ئەگەر دەستیشی نەبڕدرێت.