سەردێری پرسیار:حوکمی زەکات دان بە نزیکەکان، ئەوانەی واجبە لەسەر ئێمە مەسرەفیان بکەین؟

بەرواری دانان :2023-03-31 کۆدی پرسیار:2794

پرسیار:

پرسیار: حوکمی زەکات دان بە نزیکەکان، ئەوانەی واجبە لەسەر ئێمە مەسرەفیان بکەین؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە زەکات بدەیت بە نزیکی خۆت ئەوەی واجبە لەسەرت مەسرەفی بکەیت ئەگەر توانای مەسرەف کردنت هەبێت، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، چونکە:

١ـ زەکات دان بەو کەسە قازانج بۆ خۆت دەگەڕێتەوە، ئەویش ئەوەیە جێگای مەسرەف دەگرێتەوە و مالەکەت پارێزراو دەبێت، وەک ئەوە وایە زەکاتت بەخۆ دابێتەوە، ئەمەیان دروست نییە وەک وایە زەکات بەبەر قەرزی خۆی بخات. (جامع المسائل) لابن تيمية (٦/٣٧١)، (الذخيرة) للقرافي (٣/١٤١)، (المجموع) للنووي (٦/٢٢٩)، (المغني) لابن قدامة (٢/٤٨٢).

٢ـ ئەو کەسەی لەسەرت واجبە مەسرەفی بکەیت بەو مەسرەفەی تۆ بێ نیاز دەبێت لە زەکات، زەکات بۆ ئەوەیە تا حاجەتی خەڵک پڕ بکرێتەوە، ئەگەر مەسرەفی بکرێت پێویستی بە زەکات نابێت. (المجموع) للنووي (٦/٢٢٩).

٣ـ دایک و باوک و ژن و بەندەکان شەریکن لە مالی بەوەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەری مەسرەفی بکات، پاشان زەکاتی داناو و زەکات واجبێکی ترە جگە لە واجبی مەسرەف کردن، ئەگەر زەکات بدات ئەوە یەک حەقی داوە لەبری دوو واجب، ئەمەش دروست نییە. (الأموال) للقاسم بن سلام لاپەڕە (٦٩٦).

٤ـ قاعیدەیەک هەیە ئەویش ئەوەیە دروست نییە مرۆڤ بە زەکاتی خۆی یان کەفارەت واجبێک لەسەری لابچێت. (الشرح الممتع) لابن عُثيمين (٦/٢٥٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام