سەردێری پرسیار: ئایا دروستە لە کاتی دوعا کردن بلێیت : ٳن شاء اللە ؟

بەرواری دانان :2018-09-27 کۆدی پرسیار:28

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە لە کاتی دوعا کردن بلێیت : ٳن شاء اللە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت کاتی دوعا کردن ٳن شاء اللە بلێیت ، بەلگه :

عن ٲبي هریرة رضی الله عنه ٲن رسول الله صلی الله علیه وسلم قال : (( لایقل ٲحدکم : اللهم اغفر لي ٳن شئت ، اللهم ارحمني ٳن شئت ، لیعزم المسٲلة ، فٳن الله لامكره له )) رواە البخاری (٦۳۳۹) ، مسلم (۲٦۷۹) .

واتە : با هیچ کەستان نەلێت : خوایە لێم خۆش ببە ئەگەر دەتەوێت ، خودایە ڕەحمم پێ بکە ئەگەر دەتەوێت ، با دوعا و پاڕانەوە بە گەرمی و عەزمەوە بکات ، چونکە خودا لە هیچ کارێک دا ناچار ناکرێت .

ولمسلم : (( ولیعظم الرغبة ، فٳن الله لا یتعاظمه شئ ٲعطاه )) واتە : با لە دوعاکەیدا داوای شتی گەورە بکات ، ئەلبەتە هەر شتێک کە خودا بیبەخشێت لە لای گەورە و گران نییە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبەر سێ هۆ ڕێگری کراوە :

(۱) وا هەست دەکرێت کە خوای گەورە ناچار کراوە ، کەچی وا نییە .

(۲) وا هەست دەکرێت کە ئەمە شتێکی گەورەیە و داوایەکی گرانە لەسەر خوای گەورە و لە توانای دا نییە ، کەچی وا نییە .

(۳) وا هەست دەکرێت کە مرۆڤ دەولەمەندە لە خوا پێویستی پێی نییە ، کە ئەمە شیاو نییە و لە ڕەوشت نییە . )) قول المفید ج۲

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەم دوعا کردن دروست نییە ئەگەر بە شێوەی خطاب بێت ، بەلام دوعایەک خطابی تێدا نەبێت و پەیوەست کرا بێت بە ویستن دروستە ، .......

وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بۆ ئەو کەسەی که سەردانی کردبوو تووشی تا ببوو هەروەک بخاری روایەتی کردووە وە بێجگە لە بوخاریش : (( طهور ٳن شاء الله )) ......ئەمەیان دوعای تێدا نی یە و بەلکو خەبەرە ، وتی : دەبێتە پاکی ئەگەر خوا ویستی لێ بێت ، ئەمەیان دوعا نییە بەلکو خەبەرە .......)) التمهید لاپەڕە ٤۹۰

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی دوعاکار کە دەلێت : خوایە لێم خۆش بە ئەگەر بتەوێت ، خوایە ڕەحمم پێ ببە ئەگەر بتەوێت ، ئەمەیان حەڕامە و پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە ، بەلام وتنی : ٳن شاء اللە پلەی نزم ترە و نابێت .

بەلام گوتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت : (( لابٲس طهور ٳن شاء الله )) ئەمەیان لە بابەتی ئومێدە ( رجاء ) ، چونکە نەخۆش هەیە نەخۆشیەکەی بۆ دەبێتە پاککەرەوە و تاوانی دەڕوات ، وە هەیە بۆی نابێتە پاککەرەوە ئەگەر ئەم نەخۆشە ئارام نەگرێت و دلی پڕ بێت لە تۆڕەی و نەڕازی بوون لە خوا ، ئەمەیان نەخۆشی بۆی نابێتە پاککەرەوە ، کەواتە ٳن شاء اللە لە بابەتی ئومێدە ، واتە : داوا لە خوا دەکەم بۆت بێتە پاککەرەوە ئەگەر ئارام بگریت و داوای پاداشت لە خوا بکەیت )) لقاءات الباب المفتوح

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) حەرام بلێیت : خوا لێم خۆش ببە ئەگەر بتەوێت .

(۲) هۆکاری حەرامی بۆ ئەم سێ هۆیە دەگەڕێتەوە :

(ٲ) وا هەست دەکرێت کە خوای گەورە ناچار کراوە ، کەچی وا نییە .

(ب) وا هەست دەکرێت کە ئەمە شتێکی گەورەیە و داوایەکی گرانە لەسەر خوای گەورە و لە توانای دا نییە ، کەچی وانییە .

(ج) وا هەست دەکرێت کە مرۆڤ دەولەمەندە و پێویستی بە خوا نییە ، کە ئەمەش شیاو نییە و بێ ڕەوشتییە .

(۳) موسلمان دەبێت بەگەرمی دوعا بکات بۆ ئەوەی لاوازیەکەی بەدیار بکەوێت بەرامبەر بە خوا .

(٤) وتنی لابٲس طهور ٳن شاء الله هیچی تێدا نییە و دروستە چونکە خەبەرە .

(٥) وتنی ان شاء اللە دوای دوعا نابێت وە پلەی نزمترە لە وتنی : اللهم اغفر لی ٳن شئت . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام