پرسیار // من ئافرەتم چەند ساڵە زەکاتی زێڕم نەداوە ئایا دەبێت زەکاتی ئەو ساڵانە هەمووی بدەم ؟
وەلام // ئەو زێڕەی ئافرەت هەلیدەواسێت وتەی ڕاست ئەوەیە واجبە زەکاتی لێ بدات ، زانایان دەلێن زەکات نەدانی ئافرەت ئەم دوو حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // ئافرەت چەند ساڵە زەکاتی نەداوە لەبەر ئەوەی نەیزانیوە واجبە یان لەسەر وتەی ئەو زانایانە بووە کە دەلێن زەکاتی لێ ناکەوێت ، ئەمەیان زەکاتی چەند ساڵی پێشوو نادات و تاوانبار نابێت ، چونکە نەیزانیووە بەلام واجبە لەسەری ئێستا دەست پێ بکات .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێکرا ئافرەتێک زێڕی خۆ ڕازاندنەوەی هەیە و چەند ساڵە زێڕی لەلایەتی ، پاشان زانیوویەتی کە زەکات دان لێی واجبە ، ئایا دەبێت زەکاتی چەند ساڵی پێشوو بدات ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەرت زەکات بدەیت لەو کاتەی زانیوتە ، ئەوەی پێشتر نەت زانیووە ئەوە هیچ زەکاتی لێ نادەیت ، چونکە ئەحکامەکانی شەرع ئەو کاتە لەسەرت واجب دەبێت دوای زانین )) فتاوی ابن باز ج۱٤ لاپەڕە ۱۱۱
حالەتی دووەم // ئافرەت چەند ساڵە زەکاتی نەداوە ، وە زانیویەتی کە واجبە ئەمەیان تاوانبارە و دەبێت زەکاتی پێش چەند ساڵ هەمووی بدات .
ابن عثیمین پرسیاری لێکرا کەسێک چوار ساڵە زەکاتی نەداوە حوکمی چییە ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ئەم کەسە تاوانبارە لە دواخستنی زەکات ، چونکە واجبە لەسەر موسلمان زەکات بدات یەکسەر و دوای نەخات ، چونکە واجبەکان ئەسل وایە دەبێت یەکسەر پێ هەلسیت و ئەنجامی بدەیت ، ئەم کەسە دەبێت تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە لەو تاوانە ، وە لەسەری واجبە زەکاتی ئەو چەند ساڵەی نەداوە بیدات ، ئەو زەکاتەی پێش هیچی لەسەر لانەچووە ، بەلکو لەسەری واجبە تەوبە بکات و زوو زەکات بدات هەتا تاوانی زیاتر نەبێت بە دواخستنی )) مجموعە فتاوی (۱٨/ سؤال رقم ۲۱۱)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ