سەردێری پرسیار: حوکمی زەکات دان بە نزیکەکان ئەوانەی لەسەر مرۆڤ واجب نییە مەسرەفیان بکات؟

بەرواری دانان: 2023-04-02 کۆدی پرسیار: 2802

پرسیار:

پرسیار: حوکمی زەکات دان بە نزیکەکان ئەوانەی لەسەر مرۆڤ واجب نییە مەسرەفیان بکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە زەکات بدەیت بە نزیکەکان ئەوانەی واجب نییە مەسرەفیان بکەیت، کە ئەمە وتەی هەرچوار مەزهەبەکان، چونکە:

١ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (إنَّ الصَّدقَةَ على المسكينِ صَدَقةٌ، وعلى ذِي الرَّحِمِ اثنتانِ: صَدَقةٌ وصِلةٌ). رواه الترمذي (٦٥٨)، والنسائي (٥/٩٢)، وابن ماجه (١٨٤٤)، وأحمد (٤/١٨) (١٦٢٧٧)، والدارمي (١/٤٨٨)، وابن حبان (٨/١٣٢) (٣٣٤٤).

خێر بە نزیکەکان خێرە و گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی یە، هیچی مەرجی دانەناوە خێری دەبێت خێری سوننەت بێت. (الأموال) للقاسم بن سلام لاپەڕە (٦٩٥).

٢ـ ئەم کردەوەیە ئەنجام دانی خێری و گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی پێکەوە کۆبۆتەوە. (الذخيرة) للقرافي (٣/١٤١).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام