سەردێری پرسیار: ئافرەتێک لە شەوی ڕەمەزان لەحەیز دایە، نییەتی هێنا ئەگەر پاک بێتەوە سبەی بەڕۆژوو دەبم، دوای بانگی بەیانی بەخەبەر هاتووە و پاک بۆتەوە، ئایا ڕۆژووی دروستە؟

بەرواری دانان: 2023-04-02 کۆدی پرسیار: 2803

پرسیار:

پرسیار: ئافرەتێک لە شەوی ڕەمەزان لەحەیز دایە، نییەتی هێنا ئەگەر پاک بێتەوە سبەی بەڕۆژوو دەبم، دوای بانگی بەیانی بەخەبەر هاتووە و پاک بۆتەوە، ئایا ڕۆژووی دروستە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: ئەگەر ئافرەت بەگومان بێت لە پاک بوونەوە لە حەیز و نییەتی ڕۆژووی هێنابێت، ئەوە ڕۆژووی دروست نییە، چونکە:

١ـ ئەسڵ وایە حەیز ماوەتەوە.

٢ـ دەبێت نییەتی بڕاوەی هەبێت بۆ ڕۆژوو، نابێت بە گومانەوە داخلی ڕۆژوو بێت.

پرسیار کراوە لە ابن عثیمین: ئافرەتێک بەڕۆژوو بووە و بەگومان بووە لە پاک بوونەوە، کاتێک بەیانی بووە (واتە: دوای بانگ) سەیر دەکات پاک بۆتەوە، ئایا ڕۆژووی دروستە کە یەقینی نەبووە بۆ پاک بوونەوە کاتێک بەڕۆژوو بوو؟

لە وەڵامدا دەفەرمووێت: (ڕۆژووی دروست نییە، لەسەریەتی ئەو ڕۆژە قەزا بکاتەوە، چونکە ئەسڵ وایە حەیز ماوەتەوە، داخل بوونی بۆ ڕۆژوو بە گومان و نەبوونی یەقین دروست نییە، ئەمە قەدەغەی دامەزراندنی ڕۆژوو دەکات). (مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين) (١٩/١٠٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام