سەردێری پرسیار:‌دروستە لە زەکات قەرزی قەرزار بدەینەوە، واتە: زەکات تەسلیمی خاوەنی قەرز بکەین نەک قەرزار؟

بەرواری دانان :2023-04-03 کۆدی پرسیار:2806

پرسیار:

پرسیار: دروستە لە زەکات قەرزی قەرزار بدەینەوە، واتە: زەکات تەسلیمی خاوەنی قەرز بکەین نەک قەرزار؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە زەکات تەسلیمی قەرزار بکەیت و دروستە تەسلیمی خاوەنی قەرزیش بکەیت.بەڵگە: 

١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ) [التوبة: ٦٠].

وتەی: (وَفِي الرِّقَابِ)، مجرورە بە پیتی (في)، هەروەها وتەی: (وَالْغَارِمِينَ)، عطف کراوە بەسەر: (الرقاب)، تەقدیری ماناکەی واتە: (وفي الغارمين)، پیتی (في) دەلالەت لەسەر مولک ناکات، لەسەر ئەمە دروستە قەرزی قەرزار بدەیتەوە بێ ئەوەی پارەکە تەسلیمی قەرزار بکەیت، واتە: دروستە پارەکە یەکسەر تەسلیمی خاوەنی قەرز بکەیت، پێچەوانەی چوارەکەی تری سەرەتای ئایەتەکە باسیکردووە، پیتی (لام) چۆتە سەر دەلالەت لەسەر مولک دەکات، واتە: دەبێت تەسلیمی خۆیان بکەیت.

ئەگەر یەکێک بڵێت: ئایا باشتر وایە تەسلیمی قەرزار بکەین کە خۆی تەسلیمی خاوەنی قەرز بکات یان ئێمە تەسلیمی خاوەنی قەرز بکەین؟

وەڵام: تەفسیلی تێدایە:

ـ ئەگەر قەرزار کەسێکی جێگای متمانە بێت و سوور بێت لەسەر دانەوی قەرزی، باشتر وایە تەسلیمی قەرزار بکەیت بێ گومان، بۆ ئەوەی خۆی بداتەوە و خەجالەت نەبێ و زەمی نەکرێت بەرامبەر خەڵک.

ـ ئەگەر ترسی ئەوە هەبوو ئەم درهەمانە پوچ بکات، ئەوە ئێمە پێی نادەین، بەڵکو دەچینە لای خاوەنی قەرز ئەوەی داوای مالی خۆی کردووە، قەرزەکەی بۆی دەدەینەوە. (الشرح الممتع) لابن عثیمین (٦/ ٢٣٤ـ٢٣٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام