پرسیار: حوکمی زەکات دان پێش کات؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە پێش خستنی زەکات پێش کات دەڵێن:
١ـ زەکات پێش کات دەدات ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ نەبووە و نەگەیشتۆتە حەدی نیساب، ئەمەیان دروست نییە بە یەک دەنگی هەموو زانایان، چونکە نەگەیشتووە بە حەدی نیساب. (المغني) لابن قدامە (٢/٤٩٥)، (الموسوعة الفقهیة) (٣٥/٤٨)، (المجموع) للنووي (٦/١٤٦).
٢ـ زەکات پێش کات دەدات ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ نەبووە، بەڵام گەیشتۆتە حەدی نیساب، ئەمەیان جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان، وتەی ڕاست دروستە کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و حەنەفی یە.
٣ـ زەکات دان لە کاتی خۆی باشترە لەوەی کە لە پێش کات بدەیت، چونکە زەکات دان پێش کات ڕوخسەتە نەک سوننەتە، هەروەها لەوانەیە ئەم مالە تیابچێت یان نیسابی کەم بکات زەکات لەسەری واجب نابێت. (فتح ذي الجلال والاکرام) لابن عثیمین (٦/ ١٢٥ـ١٢٧).
٤ـ ئەوەی بە ناوبانگ بێت لە مەزهەبی حەنابلە نابێت زەکاتی دوو ساڵ زیاتر پێش کات بدەیت، مادەم بابەتەکە تێکەلی تێدایە باشتر وایە زیاتر لە دوو ساڵ نەدەیت، ئەگەرچی هەندێک زانا دەڵێن هیچ دەق نەهاتوون مقیدی کردبێت بە دوو ساڵ. (فتح ذي الجلال والاکرام) لابن عثیمین (٦/ ١٢٥ـ١٢٧).