سەردێری پرسیار:کەسێک مالی دوای واجب بوونی زەکات تیاچووە، ئایا زەکات لەسەری ماوە؟

بەرواری دانان :2023-04-06 کۆدی پرسیار:2811

پرسیار:

پرسیار: کەسێک مالی دوای واجب بوونی زەکات تیاچووە، ئایا زەکات لەسەری ماوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە تیاچوونی مال دوای واجب بوونی زەکات، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون خاوەنی زەکات دەبێت زەمانەتی بکات ئەگەر دوای واجب بوون مالەکە تیاچوون، جا تیاچوونی مال بەهۆی کەمتەرخەمی کەسەکە بێت یان نە، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و زوهری و ثەوری یە و زانایانی (اللجنة الدائمة)یە، چونکە:

١ـ ئەمە مافێکی دیاری کراوە لەسەر خاوەن ماڵ، مالەکە تیاچووە پێش ئەوەی بگاتە کەسی شایستە، ئەم مافە لاناچێت وەک قەرزی مرۆڤ و زەکاتی سەرفترە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون زەمانەتی ناکات مەگەر کەمتەرخەم بووبێت، کە ئەمە وتەی ابن تیمیە و سەعدی و ابن عثیمینە، چونکە:

١ـ کەمتەرخەم نەبووە، زەکاتیش لەم حاڵەتە وەک ئەمانەتە ئەگەر تیابچێت بێ ئەوەی کەمتەرخەم بێت هیچ زەمانەتی لەسەر نییە. (المختارات الجلية من المسائل الفقهية) للسعدي لاپەڕە (٧٤).

٢ـ ئەگەر هەژارێک هەندێک درهەم لەلای کەسێک دابنێت، پاشان ئەو درهەمانە تیابچن بێ کەمتەرخەمی کەسەکە، ئەوە زەمانەتی مالی هەژارەکە ناکات، زەکات لەپێشترە زەمانەتی نەکات ئەگەر تیاچوو، لەگەڵ ئەوەش هەژار نابێتە خاوەنی زەکات مەگەر لە ڕێگای ئەو کەسەی زەکات دەدات. (الشرح الممتع) لابن عُثيمين (٦/ ٤٥ـ٤٦). 

وتەی ڕاست وتەی دووەمە، والڵە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام