سەردێری پرسیار: حوکمی تاخیرکردنی زەکات؟ ئایا تاوانبار دەبیت؟

بەرواری دانان: 2023-04-06 کۆدی پرسیار: 2814

پرسیار:

پرسیار: حوکمی تاخیرکردنی زەکات؟ ئایا تاوانبار دەبیت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن واجبە زەکات لە کاتی خۆێ بدرێت مەگەر تاخیرکردنی پێویست بکات و مەسلەحەتی تێدابێت، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و ابن عثیمینە، چونکە:

١ـ ئەگەر دروست بێت دانەوەی قەرزی مرۆڤ دوابخرێت، ئەوە تاخیر کردنی زەکات لەپێشترە. (المغني) لابن قدامة (٢/٥١٠)، (كشاف القناع) للبهوتي (٢/٢٥٥).

٢ـ قیاس دەکەن لەسەر نەقل کردنی زەکات لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ئەگەر سوودی ھەبوو، تاخیرکردنیش لە کاتی خۆی بۆ کاتێکی تریش بەهەمان شێوەیە، چونکە هیچ ستەم نییە لە هەژارەکان. (مجلة البحوث الإسلامية) (٣٣/١٣١).

تاخیرکردنی زەکات دروستە لەم حاڵەتانە:

ـ کاتێ عوزری ھەبێت لە زەکات دان.

ـ ئەگەر بە زەکات دان زیانی بەر بکەوێت.

ـ کاتی بوونی حاجەت، یان مەسلەحەتی تێدا بێت لە تاخیر کردنی. (الشرح الممتع) لابن عثیمین (٦/ ١٨٨-١٩٠).

ئەگەر کەسێک زەکات تاخیر بکات لە کاتی خۆی و مالی زیاد بکات، ئەوە زەکاتی ئەو کاتە دەدات کە ساڵێکی بەسەردا تێپەڕبووە، نموونە: زەکاتی لە مانگی ڕەمەزان واجب بووە و مالەکەی (١٠٠٠٠)ە، زەکاتی تاخیرکرد تا مانگی (ذي الحجة) و مالەکەی بوو بە (٢٠٠٠٠)، ئەوە زەکاتی (١٠٠٠٠)ەکە دەدات. (الشرح الممتع) لابن عُثيمين (٦/١٩٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام