پرسیار: کەسێک سورەتی فاتیحەی لەبیرکردووە لەناو نوێژ، ئایا دەبێت نوێژ دووبارە بکاتەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە لەبیرکردنی سورەتی فاتیحە دەڵێن:
یەکەم: ئەگەر لەناو نوێژ بیرت کەوتەوە سورەتی فاتیحەت نەخوێندووە لە ڕەکاعەتێک، لەم حاڵەتە ئەو ڕەکاعەتەی فاتیحەت تێدا نەخوێندووە باطل دەکەیت و ڕەکاعەتێکی تر زیاد دەکەیت.
دووەم: ئەگەر دوای نوێژ بیری کەوتەوە سورەتی فاتیحەی نەخوێندووە لە ڕەکاعەتێک، لەم حاڵەتە:
١ـ ئەگەر ماوەیەکی کەم بەسەر نوێژیدا چووبێت، دەبێت ڕەکاعەتێک زیاد بکات.
٢ـ ئەگەر ماوەیەکی زۆر بەسەر نوێژدا چووبێت، دەبێت نوێژ سەر لەنوێ دووبارە بکاتەوە.