پرسیار: مهسحی سهر و گوێ چهند جار بیكهین له كاتی دهستنوێژ ههڵگرتنا؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە مەسح دەڵێن:
١ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون مەسحی سەر یەک جار دەکرێت، چونکە پێغەمبەر یەک جار مەسحی کردووە، هەروەها لەڕووی عەقلەوە مەسح بۆ ئەوە دانراوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بێت نەبێتە بارگرانی، ئەگەر بڵێیت دەبێت سێ جار مەسح بکە ئەوە نزیکە لەبارگرانی بەتایبەتی ئەگەر پرچی کورت بێت.
٢ـ مەسح کردنی گوێیەکان بە ئاوی مەسحی سەر دەکرێ، نەک ئاوێکی تری نوێی بۆی بھێنیت، کە ئەمە وتەی ڕاستی زانایانە، ئەگەر دەست بە یەکجاری وشک ببێتەوە و ھیچ تەڕاتی پێوە نەمێنێت، ئەو کات پێویستی بە تەڕاتی و ئاوی نوێ ھەیە بۆ مەسحی گوێ، چونکە بە چ مەسح دەکرێت ئەگەر دەست وشک بوون، مەسحی گوێ وەک سەر یەک جار مەسح دەکەیت.