پرسیار: مرۆڤ چەند مالی هەبێت واجبە سەرفترە بدات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن زەکاتی سەرفترە واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێک کە قوتی خۆی و ئەوانەی هەبێت کە قوتیان لەسەر شانیەتی، ئەگەرچی نەگەیشتبێتە حەدی نیسابیش، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە.
مالکی بۆ ئەوە چوون واجب بوونی زەکاتی سەرفترە ئەوەندە بەسە خواردنی ڕۆژی جەژنی خۆی و ئەوانەی هەبێت کە لەسەری واجبە، شافعی و حەنابلە بۆ ئەوە چوون مەرجە بۆ واجب بوونی زەکاتی سەرفترە خواردنی شەو و ڕۆژی جەژنی خۆی و ئەوانەی هەبێت کە لەسەری واجبە. (الكافي في فقه أهل المدينة) (١/٣٢١)، (مواهب الجليل) للحطاب (٢/٣٦٦)، (المجموع) للنووي (٦/١١٠)، (كشاف القناع) للبهوتي (٢/٢٤٧).
حەنەفی یەکان بۆ ئەوە چوون مەرج بۆ واجب بوونی زەکاتی سەرفترە ئەوەیە دەبێت خاوەنی ئەوەندە مالە بێت کە گەیشتبێته حەدی نیساب، چونکە خێر ناکرێت مەگەر دوای دەولەمەندی، دەولەمەندیش ناهێتەدی مەگەر دوای ئەوەی دەبیتە خاوەنی نیساب، خێریش دووبارە دەبێتەوە بەوەی ساڵی بەسەردا بسووڕێتەوە، دەبێت ڕەچاوی نیساب بکرێت وەک زەکاتی تر. (تبيين الحقائق) للزيلعي و (حاشية الشلبي) (١/٣٠٦).
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە، چونکە:
١ـ دەقەکان گشتین زەکاتی سەرفترەی تایبەت نەکردووە بە دەولەمەند یان ئەوەی ئەوەندە مالەی هەبێت گەیشتبێتە حەدی نیساب، کەواتە ئەمە داوای ئەوە دەکات هەموو کەسێک بگرێتەوە کە قوتی خۆی و ئەوانەی هەبێت کە قوتیان لەسەرە.
٢ـ زەکاتی سەرفترە بۆ ئەوەیە تا ببێتە پاککەرەوە بۆ ڕۆژووگر لە لەغوە و ڕابواردن، لەمەش هیچ جیاوازی نییە لەنێوان هەژار و دەولەمەند، مادەم خواردنی شەو و ڕۆژێکی خۆی و ئەوانەی هەیە کە قوتیان لەسەری واجبە، ئەوە دەبێت زەکات بدات. (نيل الأوطار) (٤/٢٢٠).
٣ـ زەکاتی سەرفترە حەقێکی مالی یە زیاد نابێت بە زیاد بوونی مال، کەواتە بۆ واجب بوون پێویست بە نیساب ناکات وەک کەفارەت. (الكافي) لابن قدامة (١/٤١٤)، (المنتقى شرح الموطأ) للباجي (٢/١٨٦).
٤ـ هەر کەسێک قوتی شەو ڕۆژێکی نەبێت زەکاتی لەسەر نییە، چونکە مەبەست لە زەکاتی سەرفترە بێ نیاز کردنی هەژارەکان لەو ڕۆژە (واتە: ڕۆژی جەژن).(الدراري المضية شرح الدرر البهية) (٢/١٦٩)، (نيل الأوطار) للشوكاني (٤/٢٢٠).