سەردێری پرسیار: ئایا چ زەوی و زارێک زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

بەرواری دانان: 2018-10-05 کۆدی پرسیار: 282

پرسیار:

پرسیار // ئایا چ زەوی و زارێک زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان سەبارەت زەوی زار دەلێن :

یەکەم // زەوی و زار ماڵێک نییە زەکاتی لێ بکەوێت ، بەلکو ئەسل وایە زەکاتی لێ ناکەوێت ئیلا بۆ بازرگانی بێت .

دووەم // زەوی زار ئەگەر بۆ خۆی بەکاربهێنی بۆ نیشتەجی بوون هەموو زانایان یەک دەنگن کە زەکات لێی ناکەوێت .

سێیەم // پارچە زەویەک کەسێک بەکاربهێنێ بۆ کشتوکاڵ زەکاتی پارچە زەویەکە نادات ، بەلکو زەکاتی بەروبوومی زەویەکە دەدات کە کشتوکاڵە .

چوارەم // پارچە زەوییەک کەسێک بەکرێ بداتەوە ، ئەمەیان زەکاتی پارچە زەویەکە نادات بەلکو تەنها زەکات لە کرێی پارچە زەوییەکە دەدات .

پێنجەم // کەسێک پارچە زەوی کڕیووە بۆ بازرگانی ، ئەمەیان وتەی ڕاست و وتەی زۆربەی زانایان ئەوەیە کە زەکاتی پارچە زەوییەکە دەدات .

شەشەم // پارچە زەویەک دیار نییە نییەت چی هەیە بۆ ئەم زەویە ، نازانی بۆ بازرگانییە یان بۆ نیشتەجێ بوون ، زانایان دەلێن ئەمەیان زەکاتی پارچە زەوییەکە نادات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم پارچە زەوییە ئەسل وایە زەکاتی لێناکەوێت مادەم نییەتی بڕاوەی بازرگانی نییە ، زەکات لێی ناکەوێت چونکە دوو دڵە ، ..... )) مجموعة ابن عثیمین ج۱٨ لاپەڕە ۲۳۲

حەوتەم // ئەگەر پارچە زەویەک بۆ نیشتەجێ بوون بوو ، پاشان نیەتی گۆڕدرا بۆ بازرگانی ، ئەمەیان وتەی ڕاست ئەوەیە واجبە زەکاتی لێ بدات .

هەشتەم // ئەگەر پارچە زەوییەک بۆ بازرگانی بوو ، پاشان نییەتی گۆڕدرا بۆ نیشتەجێ بوون ، ئەمەیان زەکات واجب نییە ئەگەر پێش ساڵێک تێپەڕ بوون نییەتی گۆڕدرا بۆ نیشتەجێ بوون .

نۆیەم // ئەگەر پارچە زەوییەک بکڕێت چاوەڕێ بکەیت بۆ ئەوەی سعری گران بێت ، ئەگەر چەند ساڵێکیش چاوەڕێ بکەیت ، دەبێت هەر زەکات بدەیت و زەکاتی هەموو ساڵێک .

دەیەم // ئەگەر کەسێک پارچە زەویەک بکڕێت بۆ ئەوەی ببێتە ماڵێکی پارێزراو واتە بۆ پاراستنی ماڵ ، ئەمەیان زەکاتی لێ نادات ئیلا ئەگەر ئەم کارە بکات بۆ ئەوەی زەکات نەدات لەم حالەتە زەکاتی لێ وەردەگیرێت .

یازدەم // ئەگەر کەسێک پارچە زەوییەک بکڕێت بۆ بازرگانی و وەری نەگرێت هەتا ساڵێکی بەسەر دا تێپەڕ دەبێت ، ئەمەیان واجبە زەکات بدات ، چونکە پارچە زەوی بە عەقد کردن دەبێتە مولکی و مولک نقل دەبێت بۆ کڕیارەکە .

دوازدەم // ئەگەر پارچە زەویەک لە ڕەهن دانرا بوو ، ئەمەیان زەکاتی دەدات ئەگەر نییەتی بازرگانی هەبوو .

سێزدەم // ئەگەر چەند کەسێک پارچە زەویەکیان هەبوو ، ئەوە هەموو زەکاتی خۆیان دەدەن بەگوێرەی بەشیان ئەگەر گەیشتبووە حەدی نیساب .

چواردەم // ئەگەر پارچە زەیەک وەقف کرابوو ، ئەمەیان زەکات واجب نییە .

پازدەم // زانایان دەلێن هیچ جیاوازی نییە لە نێوان پارچە زەوییەک کە نرخی داببەزێت یان بەرز بێت واتە زەرەری لێ بکەی یان قازانج ، دەبێت زەکاتی لێ بدەیت ئەگەر بفرۆشرێت .

شازدەم // ئەگەر پارچە زەوییەک نرخی داببەزێت و بەلکو کەس نایکڕێت ، ئەمەیان هەندێک زانا دەلێن کاتێک دەیفرۆشێت زەکاتی یەک ساڵی لێ دەدات .

حەڤدەم // ئەگەر پارچە زەوییە بکەیت بە خانوو بۆ بازرگانی ، بەلام خانووەکە تەواو نەبووە ، ئەمەیان زەکاتی لێ دەدات ساڵانە ئەگەر تەواویش نەبووبێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام