سەردێری پرسیار: ئایا واجبە لەسەر پیاو زەکاتی سەرفترەی خێزانی (واتە: ژنی) خۆی بدات؟

بەرواری دانان :2023-04-09 کۆدی پرسیار:2820

پرسیار:

پرسیار: ئایا واجبە لەسەر پیاو زەکاتی سەرفترەی خێزانی (واتە: ژنی) خۆی بدات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە زەکاتی سەرفترەی خێزانی پیاو، دوو وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون واجبە لەسەر پیاو زەکاتی سەرفترەی خێزانی (واتە: ژنی) خۆی بدات، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، چونکە:

١ـ نیکاح هۆکارە بۆ واجب بوونی نەفەقە، سەرفترەش واجب دەبێت لەسەر پیاو وەک جاریە و نزیکەکان، پێچەوانەی زەکاتی تر جگە لە سەرفترە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون لەسەر پیاو واجب نییە سەرفترەی خێزانی (ژنی) خۆی بدات، لەسەر ئافرەتە خۆی سەرفترەی خۆی بدات، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ظاهری و سوفیانی ثەوری و ابن منذر و ابن عثیمینە، چونکە:

١ـ ئەگەر سەرفترەی ژن لەسەر پیاو واجب بێت دەبێتە هەلگرتنی باری کەسانی تر، ئەمەش پێچەوانەی وتەی خوای گەورەیە: ( وَلَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلَّا عَلَيْهَا وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى) [الأنعام: ١٦٤]. (المحلى) (6/136رقم 709)، (الشرح الممتع) لابن عُثيمين (6/155).

٢ـ ئەسل لە واجب بوونی سەرفترە ئەوەیە لەسەر هەموو تاکێک واجبە نەک لەسەر کەسانی تر بێت.(الشرح الممتع) لابن عُثيمين (٦/١٥٥).

٣ـ زەکاتی سەرفترە واجبە لەسەر کەسەکە وەک زەکاتی تر. (المغني) لابن قدامة (٣/٩٠).

٤ـ پیاو سەرپەرشتیاری خێزانی خۆیەتی لە مافەکانی نیکاح، ناچێتە دەرەوە مەگەر بە ئیزنی پیاوی خۆی، پیاو بۆی نییە تەسەڕوف لە مالی ئافرەتدا بکات مەگەر بە ئیزنی ئافرەت، لەسەر پیاوە مەسرەفی خواردن و جل و بەرگ بکات و شوێن بۆ ئافرەت دابین بکات بۆ نیشتەجێ بوون. (البحر الرائق) لابن نجيم (٢/٢٧٢)، (الموسوعة الفقهية الكويتية) (٢٣/٣٣٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام