پرسیار: زەکاتی سەرفترە دەدرێت بەو هەشت کەسانەی ئایەت باسیکردوون یان تەنها دەدرێت بە هەژار؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا سەرفترە دەدرێت بە کێ، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سەرفترە وەک زەکاتی تر دەدرێت بەو هەشت کەسانەی ئایەت باسیکردووە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە:
١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ) [التوبة: 60].
زەکاتی سەرفترەش داخلی وشەی (الصدقة) دەبێت لەم ئایەتە. (الحاوي الكبير للماوردي) (٣/٣٨٧).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سەرفترە دەدرێت بە (فقیر) و (مسکین)، کە ئەمە وتەی مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە و ابن تيمية و ابن القيم و شەوکانی و ابنُ باز و ابن عثيمينە، بەڵگە:
١ـ عن ابنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنه قال: (فرَضَ رسولُ الله (ﷺ) زكاةَ الفِطرِ؛ طُهرةً للصَّائِمِ مِنَ اللَّغوِ والرَّفَثِ، وطُعمةً للمساكينِ... ). رواه أبو داود (١٦٠٩)، وابن ماجه (١٨٢٧)، والدارقطني (٢/١٣٨)، والحاكم (١/٥٦٨)، الألباني في (صحيح الجامع) (٣٥٧٠).
دەق تەنها لەسەر ئەوە هاتووە سەرفترە خواردنە بۆ هەژار، بەڵگەیە واجبە تەنها بە هەژار دەدرێت. (نيل الأوطار) (٤/٢١٨).
٢ـ سوننەتی پێغەمبەری خوا (ﷺ) وانەبووە سەرفترە دابەش بکات بەسەر هەشت کەسەکان و فەرمانیشی نەکردووە، هەروەها کردەوەی هاوەڵانیش نەبووە و کردەوەی ئەوانی دواتریش نەبووە. (زاد المعاد) لابن القیم (٢/٢١).
وتەی ڕاست وتەی دووەمە، والڵە اعلم.