پرسیار: حوکمی پێش خستنی زەکاتی سەرفترە پێش جەژن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە زەکاتی سەرفترە تەنها ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن بدرێت، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و شەوکانی و ابن باز و ابن عثیمینە، چونکە:
١ـ لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت کە هاوەڵان زەکاتی سەرفترەیان داوە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن). رواه البخاري (١٥١١).
زەکات دان ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن شتێکی شاراوە نەبووە لای پێغەمبەری خوا (ﷺ)، دەبێت بە ئیزنی پێغەمبەری خوا (ﷺ) بووبێت. (فتح القدير) للكمال ابن الهمام (٢/٢٩٩).
٢ـ زەکاتی سەرفترە دروستە پێش واجب بوون بدرێت وەک زەکاتی تر. (المغني) لابن قدامة (٣/٩٠).
٣ـ مەبەست لە زەکاتی سەرفترە بێ نیاز کردنی هەژارەکانە لە داواکردن لە ڕۆژی جەژندا، هەر کاتێک پێش کات درا بە ماوەیەکی کەم (کە ڕۆژێکە یان دوو ڕۆژە) ئەوە دروستە، چونکە مەبەستەکە دێتەدی. (المغني) لابن قدامة (٣/٩٠).