پرسیار: کەسێک زەکاتی سەرفترەی نەداوە لە کاتی خۆی، ئایا دەتوانێت دوای کات سەرفترە بدات؟ ئایا سەرفترەی لەسەری ماوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک زەکاتی سەرفترە لە کاتی خۆیدا نەدات، دەبێت سەرفترە دەربکات بە قەزاکردنەوە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، مالکی و شافعی و حەنابلە و ابن حزمە، چونکە:
١ـ زەکاتی سەرفترە حەقی مالە و لەسەری واجبە، هەر کەسێک نەدات لەسەری دەمێنێتەوە و لاناچێت بە چوونی کات، کاتەکەی وەک کاتی قەرزی ترە کە بە نەدانەوە قەرز لە کاتی خۆت قەرز لەسەرت لاناچێت.(المحلى) (٦/١٤٣ رقم ٧١٨)، (المجموع) للنووي (٦/١٢٦)، (العدة شرح العمدة) لاپەڕە (١٥٢).
٢ـ زەکاتی سەرفترە عیبادەتە، لاناچێت بە ڕۆیشتنی کاتەکەی وەک نوێژ. (كشاف القناع) (٢/٢٥٢).
٣ـ مەبەست لە زەکاتی سەرفترە پڕکردنەوەی بۆشای یە، ئەمەش دێتەدی لە هەموو کاتێک. (مواهب الجليل) للحطاب (٣/٢٧٢).