سەردێری پرسیار:کەسێک خواردن دروست دەکات (واتە: چێشت لێنەره)، دروستە خواردنی نیوەڕۆ بۆ ئەوانە دروست بکات کە بێ ڕۆژوون؟

بەرواری دانان :2023-04-16 کۆدی پرسیار:2828

پرسیار:

پرسیار: کەسێک خواردن دروست دەکات (واتە: چێشت لێنەره)، دروستە خواردنی نیوەڕۆ بۆ ئەوانە دروست بکات کە بێ ڕۆژوون؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەوەی خواردن بۆ بێ ڕۆژوو دروست دەکات دوو حاڵەتە:

١ـ یان بێ ڕۆژووەکە موسڵمانە، ئەگەر موسڵمان بێت دروست بۆی دروست بکەیت، چونکە یارمەتی دانە لەسەر خراپە.

٢ـ یان بێ ڕۆژووەکە کافرە، ئەگەر کافریش بێت دروست نییە بۆی دروست بکەیت، چونکە کافر مخاطبە بە فروعی شەریعەتەوە، چۆن دەبێت مخاطب بێت بە فروعی شەریعەتەوە و یارمەتی بدەیت لەسەر خراپە.

دروست نییە خواردن بۆ کەس دروست بکرێت مەگەر کەسەکە نەخۆش بێت یان مسافر بێت، هیچ جیاوازی نییە لەنێوان موسڵمان و کافر بۆ ئەم حوکمە، دەبێت حورمەتی مانگی ڕەمەزانیش پارێزراو بێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام