پرسیار: حوکمی نوێژ کردن بە فانیلەی عەلاگە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە داپۆشینی شان لەناو نوێژ دەڵێن:
١ـ هەموو زانایان یەک دەنگن کە باشتر وایە شان دابپۆشرێت لەناو نوێژ.
٢ـ تەرککردنی داپۆشینی شان لەگەڵ بوونی جل و بەرگ مەبەست پێی کەراھەتە، واتە باش نییە، واتە ئەگەر نوێژ ئەنجام بدەیت بە شانی ڕووتەوە تاوانبار نابیت و نوێژیش دروستە. (فتح ذي الجلال والاکرام) لابن عثیمین (٢/٢٧٤).
٣ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون داپۆشینی شان سوننەتە بۆ نوێژ نەک واجبە، جا نوێژەکە نوێژی سوننەت بێ یان واجب. (المجموع) للنووي (٣/١٧٥).
٤ـ ئیماندار ئەگەر ئیمانێکی بەهێزی هەبێت هەست بە گەورەیی خوا دەکات و شەرم دەکات بە فانیلەی عەلاگە نوێژ بکات.