سەردێری پرسیار:کەسێک زێڕی هەیە دەفرۆشێت دەبێت بە پارە، ئایا واجبە ساڵ بەسەر پارەدا بسوڕێتەوە دوای فرۆشتنی زێڕەکە؟ هەروەها ئەگەر کەسێک مولکی بارزگانی هەیبێت واجبە لەگەڵ زێڕ و زیو یان پارەی تر تێکەڵ بکات بۆ نیساب؟

بەرواری دانان :2023-04-17 کۆدی پرسیار:2832

پرسیار:

پرسیار: کەسێک زێڕی هەیە دەفرۆشێت دەبێت بە پارە، ئایا واجبە ساڵ بەسەر پارەدا بسوڕێتەوە دوای فرۆشتنی زێڕەکە؟ هەروەها ئەگەر کەسێک مولکی بارزگانی هەیبێت واجبە لەگەڵ زێڕ و زیو یان پارەی تر تێکەڵ بکات بۆ نیساب؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن نرخی ئەو شتەی بازرگانی پێی دەکرێت دەبێت لەگەڵ زێڕ و زیودا تێکەڵ بکرێت و پێکەوە حساب بکرێت، پێکەوە نیساب تەواو دەکەن، چونکە:

ـ هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.

٢ـ زەکاتی بازرگانی پەیوەستە بە قیمەت، ئەمەش یەک جنسە لەگەڵ زێڕ و زیو و (پارەی تری دانراو)، بۆیە دەبێت پێکەوە کۆبکرێتەوە. (المغني) لابن قدامة (٣/٣٦)، (الفروع) لابن مفلح (٤/١٣٨).

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو شتەی بۆ بازرگانی خراوەتەڕوو هەمووی کۆدەکرێتەوە لەگەڵ زێڕ و زیو و نیساب پێی تەواو دەکرێت، نەمان زانیوە جیاوازی هەبێت). (المغني) لابن قدامە (٣/٣٦).

نموونە: کەسێک بازرگانی دەکات بەڵام ئەو شتەی خستۆتەڕوو بۆ بازرگانی نەگەیشتووە بە حەدی نیساب، ئەگەر زێڕ و زیو و پارەی تری هەبێت لە ماڵەوە، ئەوە شتی بازرگانی کۆ دەکاتەوە لەگەڵ پارە و زێڕ یان زیو و نیساب پێی تەواو دەبێت، سەبارەت بە پێکەوە تەواو کردنی نیسابی زێڕ لەگەڵ زیو جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان.

کەسێک زێڕ دەفرۆشێت دەکاتە پارە (واتە: دینار)، لەم حاڵەتە زێڕ و پارەکە یەک شتن، پێویست ناکات بڵێی دەبێت ساڵێک بەسەر دینارەکەدا تێپەڕ بێت ئەو کاتە زەکات دەدەم، ئەمەیان لەسەر ئەو وتەیەی دەڵێت واجبە زەکات بدەیت لەو زێڕەی ئافرەت بەخۆیەوە هەڵدەواسێ، ئەگەر زێڕەکە بۆ بازرگانی بێت هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر واجبی دەرکردنی زەکات لێی.

نموونە: کەسێک ٣٠ مسقاڵ زێڕی هەیە شەش مانگی بەسەردا سوڕاوەتەوە، پاشان دەفرۆشت دەکاتە پارە، ئەگەر شەش مانگی تری بەسەردا سوڕاوە دەبێت زەکات لێی بدات، نابێت بڵێت پارەکەم دەبێت ساڵێکی بەسەردا بسوڕێتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام