پرسیار: بۆچی دوو جەژنەکان لە دوای مانگی ڕەمەزان و تەواو بوونی حەج دانراوە؟
وەڵام: خوای گەورە دوو جەژنی داناوە بۆ ئەم ئوممەتە بۆ ئەوەی دڵخۆش بن بە تەواوی نیعمەتەکانی خوا و تەواوی ڕەحمەتی بەسەریانەوە، دوو جەژنی داناوە:
یەکەم: جەژنی ڕەمەزان (عید الفطر): ئەم جەژنە دوای تەواوبوونە لە ڕۆژوو، ئەو ڕۆژووەی خوای گەورە واجبی کردووە لە هەموو ساڵێکدا، کاتێک ڕۆژوو تەواو دەکەن خوای گەورە ڕزگاریان دەکات لە ئاگری دۆزەخ، بۆیە جەژن دانراوە دوای تەواوبوون لە ڕۆژوو، دەرچوونیان بۆ نوێژ و بە زەکاتی سەرفترەکانیانەوە ئومێدی ئەوەیان هەیە خوا لێیان خۆش بێت، زەکاتی سەرفترە و نوێژی جەژن ئەنجم دان شوکر کردنە لەسەر ئەم نیعمەتە.
دووەم: جەژنی قوربان (عید الأضحى): جەژنی قوربان دانراوە دوای تەواو بوون لە حەج و گەیشتنە بۆ وەستان لە عەرەفە، کە ڕۆژی عەرەفە ڕۆژی ڕزگاربوونە لە ئاگر، ڕزگاربوون لە ئاگر و لێخۆش بوون لە هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژەکانی ساڵ زیاتر بەدەست نایەت بەقەد ڕۆژی عەرەفە، بۆیە دوای ئەم ڕۆژەی کردووە بە جەژن، بەڵکو ئەمە جەژنی گەورەیە، ئەوانەی حەج ئەنجام دەدەن حەجیان تەواو دەکەن. (فتح الباري) لابن رجب (١/١٧٤).