پرسیار: حوکمی زەکاتی سەرفترە دان لە سەرەتای مانگی ڕەمەزان؟
وەڵام: جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت پێش خستنی زەکاتی سەرفترە، گرینگترینیان ئەم سێ وتانەن:
١ـ ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن بدرێت، کە ئەمە ووتەی مالکی و حەنابلە و ابن باز ە، چونکە هەوەڵان سەرفترەیان دەدا ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن.
٢ـ ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سێ ڕۆژیش پێش جەژن دروستە، ئیمام مالک دەفەرمووێت: (ابن عمر خەلکی دەنار بۆ زەکاتی سەرفترە دوو ڕۆژ پێش جەژن یان سێ ڕۆژ).
٣ـ ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە سەرەتای مانگی ڕەمەزان بدەیت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و وتەی ڕاستی شافعی یە، چونکە ھۆکاری زەکاتی سەرفترە بەڕۆژوو بوونە، زەکات پاککەرەوەیە بۆ ڕۆژووگر، کەواتە ھۆکاری یەکەم ھاتەدی کە مانگی ڕەمەزان ھات، ئەگەر یەکێک لە ھۆکارەکان بێتەدی ئەوەی تریان دروستە ھەروەک چۆن زەکاتی تر ئەگەر بگاتە حەدی نیساب دروستە بدەیت ئەگەر ساڵێکیش بەسەری تێپەڕ نەبووبێت.
وتەی ڕاست دروسته زەکات پێش بخرێت ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن، دروست نییە زیاتر لە دوو ڕۆژ بدرێت پێش جەژن بدرێت، چونکە پێی دەڵێن زەکاتی سەرفترە (زكاة الفطر)، دراوەتە پاڵ ڕۆژوو شکاندن، ئەگەر بڵێین دروستە بدرێت لە کاتی داخل بوون بە مانگی ڕەمەزان، ئەوە ناوی دەبێتە زەکاتی ڕۆژوو (زكاة الصیام)، زەکاتی سەرفترە کاتەکەی دیاری کراوە کە ڕۆژی جەژنە پێش نوێژی جەژن، وە ڕوخسەت دراوە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن بدرێت. (مجموع فتاوى ورسائل العُثيمين) (١٨/٢٧٠).
هەر کەسێک لە مانگی ڕەمەزاندا سەرفترە بدات بە زیاتر لە دوو ڕۆژ پێش جەژن دەڵێین پێچەوانەی سوننەتی کردووە و ناڵێین سەرفترە قبول نەبووە و جارێکی تر دەبێت سەرفترە بداتەوە، واللە ٲعلم.