پرسیار: ئافرەت لە مالی پیاوی خۆی بچێتە مالی باوکی دەتوانێت نوێژ قصر و جمع بکات ئەگەر دوور بێت یان لە شارێکی تر بێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن:
١ـ ئافرەت ئەگەر شووی کرد مالی پیاوی دەبێتە شوێنی نیشتەجێ بوونی نەک مالی باوکی، ئەگەر چوو بۆ مالی باوکی دروستە نوێژ قصر و جمع بکات ئەگەر ناوی مسافری کەوتە سەر.
٢ـ نوێژ کورت کردن لەسەفەر سوننەتێکی جەخت لێکراوە و نوێژ کۆکردنەوەش ڕێگەپێدراوە، باشتر وایە کورت بکاتەوە، سەبارەت بە کۆکردنەوە باشتر وایە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدات مەگەر مەشەقەت بێت بۆی، ئەگەر مەشەقەت بوو ئەوکات باشتر وایە کۆبکاتەوە.
٣ـ ئەگەر زۆر لەمالی باوکی ماوە زیاتر لە چوار ڕۆژ ئەو کات نوێژ تەواو دەکات.