سەردێری پرسیار:ئافرەتێک ڕۆیشتوە عومرە بەڵام ئێستا لە مدینەیه دەڵێت دروستە لەحەیزدام بڕۆمە ناو مزگەوت و رەوزەی مزگەوت؟

بەرواری دانان :2023-04-25 کۆدی پرسیار:2841

پرسیار:

پرسیار: ئافرەتێک ڕۆیشتوە عومرە بەڵام ئێستا لە مدینەیه دەڵێت دروستە لەحەیزدام بڕۆمە ناو مزگەوت و رەوزەی مزگەوت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەو ئافرەتەی لە حەیزدایە دەڵێن:

١ـ دروستە نییە ئافرەت لە مزکەوتدا بمێنێتەوە لە کاتی حەیزدا بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان.

٢ـ دروستە ئافرەت بەنێو مزگەودا تێپەڕێت ئەگەر ئەمین بێت لەوەی خوێن و شتی پیس نەکەوێتە ناو مزگەوت، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و طبری و ابن حزم و ابن قیم و ابن کثیر و ابن باز و ابن عثیمینە.

٣ـ هیچ جیاوازی نییە لەنێوان مزگەوتەکان، جا مزگەوتی حەرام بێت یان مزگەوتی پێغەمبەری خوا یان هەر مزگەوتێکی تر.

٤ـ ئەگەر ئافرەت لە شوێنێک بمێنێتەوە پاشکۆی مزگەوت بێت یان نزیک مزگەوت هیچی تێدانییە، چونکە بە مزگەوت حساب ناکرێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام