پرسیار: کەسێک مناڵ لەبەر ببات یان بیکوژێت، ئایا ئەو مناڵە شەفاعەت بۆ کەسەکە (واتە: دایک و باوکەکە) دەکات؟
وەڵام: هیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتووون لەسەر ئەمە، بەڵام ئەوەی دیار بێت مناڵ لەبار ببرێت یان بکوژرێت لەلایەن دایک و باوکەوە ڕۆژی قیامەت شەفاعەتی بۆیان ناکات، چونکە:
١ـ هەر کەسێک مرۆڤێک بکوژێت بۆ ئەوەی بە کوشتنی سوودی دەست کەوێت، ئەوە لەبەر ئەو کوشتنە بێ بەش دەبێت لەم سوودە، نموونە: باوک ئەگەر مناڵی بکوژێت میرات بۆ باوک ناڕوات، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە ئەگەر کوشتنەکە بە ئەنقەست بوو، ئەگەر بەهەڵەش بوو زۆر لە زانایان بۆ ئەوە چوون میرات نابات. (المغني) (٦/٢٤٥).
٢ـ هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باوک ئەگەر عەقیقە بۆ مناڵ نەکات بێ بەش دەبێ لە شەفاعەتی مناڵی خۆی، واتە: مناڵی شەفاعەتی بۆی ناکات لە ڕۆژی قیامەت، کە ئەمە وتەی عطاء و ئەحمەدە، لەبەر فەرموودەی: (كُلُّ غُلَامٍ رَهِينَةٌ بِعَقِيقَتِهِ تُذْبَحُ عَنْهُ يَوْمَ سَابِعِهِ وَيُحْلَقُ وَيُسَمَّى). رواه أبو داود (٢٨٣٨)، وأحمد (٢٠٠٨٣).
ئەگەر بە تەرک کردنی عەقیقە بێ بەش بێت لە شەفاعەتی مناڵی، ئەی چۆن شەفاعەتی بۆی دەکات ئەگەر بیکوژێت؟!
٣ـ یەکەم شت لەنێوان خەڵک دادوەری بکرێت خوێنە، خوێن کێشەیە و داوای مافی خۆی دەکاتەوە لە بکوژ، ئەمە نەفی شەفاعەت کردن دەکات بۆ بکوژ.