پرسیار: واجبە لەسەر باوک مەسرەفی مناڵی خۆی بکات؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە مەسرەف کردنی مناڵ لەلایەن باوکەوە دەڵێن:
١ـ واجبە لەسەر باوک مەسرەفی مناڵی خۆی بکات ئەگەر مناڵ مالی نەبێت و بالغ نەبووبێت، ئەگەر مالی هەبێت مەسرەف کردنی واجب نییە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، وتەیەکی شاز هەیە کە ئاوڕی لێ نادرێتەوە. (المغني) لابن قدامە (٨/٢١٦)، (مجموع الفتاوى ابن تیمیە) (٨/٥٣٥)، (زاد المعاد) لابن القیم (٥/٤٤٨).
٢ـ واجبە لەسەر پیاو مەسرەفی کچی خۆی بکات دوای بالغ بوونیش تا شوو دەکات ئەگەر پێویستی پێی بوو، بەڵام ئەگەر کچ مالی هەبوو مەسرەف واجب نییە لەسەر باوک، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و حەنابلەیە. چونکە:
ـ باوک وەلی کچە تا شوو دەکات، نەفەقەی واجبە وەک کچی بچووک. (الإشراف على نكت مسائل الخلاف) للقاضي عبد الوهاب (٢/ ٨٠٩).
ـ کچ ناتوانێت ئیش بکات، ئەگەر نەتوانێت ئەوە وەک کچی بچووک وایە ئەگەر پیاوی خۆی نەبێت. (المبسوط) (٥/١٦٣).