پرسیار: حوکمی سەیرکردنی فلیم کارتۆنی سێکس؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە ئەفلام کارتۆن دەڵێن:
١ـ حوکمەکەی وەک حوکمی فلیمی ترە، ئەگەر بیروباوەڕی خراپ و شتی بێ ڕەوشت و مۆسیقا و شتی تری بێ شەرعی تێدابێت ئەوە حەڕامە.
٢ـ دروستکردنی ئەفلام کارتۆنی خراپ نیشانەی ئەوەیە دەستێکی فەساد هەیە دەیەوێت ئیش لەسەر تێکدانی نەوەی ئێستا و داهاتوو بکات بۆ ئەوەی بێ ڕەوشت بن.
٣ـ نوح علیە السلام دوعا دەکات: (وَقَالَ نُوحٌ رَبِّ لَا تَذَرْ عَلَى الْأَرْضِ مِنَ الْكَافِرِينَ دَيَّارًا٢٦ إِنَّكَ إِنْ تَذَرْهُمْ يُضِلُّوا عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوا إِلَّا فَاجِرًا كَفَّارًا) {نوح:٢٦-٢٧}.
بەڵگەیە چاکەکارەکان گرینگی بە چاککردنی جیلی ئامادەبوو دەدەن، بناغەی چاکسازی پشت گوێ ناخەن بۆ جیلی داهاتووش، هەموو جیلەکان بە تێڕوانینی ئەوان وەک یەک وان بۆ چاک بوون و چاکسازی). (تفسير ابن عاشور) (٢٩/٢١٤).
٤ـ موسڵمان دەبێت ئاگاداری مال و مناڵی خۆی بێت، چونکە کافرەکان زۆر کار لەسەر لایەنی جنسی دەدەن بۆ تێکدانی ڕەوشتی موسڵمانان، بەرپرسیاریەتیەکە حساب و کتابی لەسەرە، زۆربەی خراپ بوونی مناڵ بۆ کەمتەرخەمی دایک و باوک دەگەڕێتەوە.