سەردێری پرسیار: حوکمی فرۆشتنی بۆن بە ئافرەت؟ ئافرەتێک دێت بۆن دەکڕێت و بۆنی گولاوی لێ دێت، دروستە پێی بفرۆشیت؟

بەرواری دانان :2023-05-01 کۆدی پرسیار:2849

پرسیار:

پرسیار: حوکمی فرۆشتنی بۆن بە ئافرەت؟ ئافرەتێک دێت بۆن دەکڕێت و بۆنی گولاوی لێ دێت، دروستە پێی بفرۆشیت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەسڵ وایە فرۆشتنی بۆن حەڵاڵە جا ئەوەی دەکرێت موسڵمان بێت یان کافر بێت، چونکە بۆن بۆ چەند مەبەستێک بەکاردێت، مەرج نییە ئەوەی بۆن دەکڕێت لەخۆی بدات، بەڵام ئەگەر بزانیت ئەوەی لێت دەکڕێت بۆ حەڕام بەکاری دێنێت ئەوە حەڕامە پێی بفرۆشیت، بەم شێوەیە هەموو شتێکی تری ڕێگەپێدراو ئەگەر بۆ حەڕام بەکاری بێنیت دروست نییە، نموونە: ترێ دروستە بە موسڵمان و جگە لە موسڵمان بفرۆشیت، بەڵام ئەگەر بە کەسێک بفرۆشیت بزانیت دەکات بە مەی ئەوە حەڕامە، ئەگەری مەندوبی کارگەی مەی بێت ترێ بکڕێت ئەوە زۆرینەی گومان بۆ ئەوە دەبردرێت بۆ کارگەکەیە، هەروەها کڕینی زۆر ترێش ئاماژەیە بۆ کارگەکەیە نەک بۆ خۆی.

دروستە بۆن بە ئافرەت بفرۆشیت و ئەسلیش وایە پرسیاری لێ ناکەیت، ئەگەر بزانیت بۆ خراپە بەکاردێنێت یان گومانت بۆ ئەوە دەڕوات بۆ خراپە بەکاری دێنێت دروست نییە پێی بفرۆشیت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام