پرسیار // ئایا ئەگەر کەسێک خێر بکات کەی ئەم خێرەی پووچ دەبێتەوە ؟
وەلام // زانایان دەلێن کەسێک دوای خێرکردن بە پاکی خوا خێرەکەی پووچ دەبێت لەم حالەتانە :
حالەتی یەکەم : منەت کردن لەسەر ئەو کەسەی کە خێرت پێ کردووە .
حالەتی دووەم : ئازاردانی ئەو کەسەی کە خێرت پێ کردووە بە باس کردن لەلای خەلک ، بەلگە :
خوای گەورە بەفەرمووێت : (( یٲیها الذین ءامنوا لا تبطلوا صدقاتكم بالمن والاذی ......(۲٦٤) )) البقرة ، واتە : ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە خێری خۆتان پووچ مەکەنەوە بە منەت کردن و ئازار دان .
زانایان دەلێن لەم ئایەتە وشەی (( لا تبطلوا )) بەکارهاتووە ئەم وشەیە مەبەست پێی پووچ کردنە دوای تەواو بوون ، واتە دوای خێر کردن ئەم خێرکردنە پووچ مەکەنەوە ، کەواتە بطلان بەزۆری مەبەست پێی پووچ کردنە دوای تەواو بوون .
ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : بالمن : واتە منەت کردن لەسەر خوا ، والاذی : واتە ئازاردانی هەژار ئەوەی کە خێری پێکردووە .
سەبارەت بە پووچ بوونی پاداشت و تاوانبار بوون سێ وتە هەیە :
(۱) هەندێک زانا دەلێن هیچ پاداشتی بۆی نامێنێت وە تاوانبار نابێت ، بەلکو پاداشتی خێر و تاوان لەگەل یەکتر دەڕۆن .
(۲) هەندێک زانا دەلێن پاداشتی خێری بۆی دەمێنێتەوە بەلکو پاداشتی زیاتر لە خێرەکەی پووچ دەبێت ( کە هەر کەسێک خێر بکات پاداشتی بۆی دەنووسرێ بە زیادەوە چەند قات ) ، هەروەها تاوانباریش دەبێت .
(۳) هەندێک زانا دەلێن هیچ پاداشت بۆی نامێنێت هەمووی پووچ دەبێت ، هەروەها تاوانباریش دەبێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( منەت کردن و ئازار دان پاداشتی خێر کردن پووچ دەکاتەوە ، لەبەر وتەی خوای گەورە : (( لاتبطلوا صدقاتكم بالمن والاذی)) .
هەروەها منەت کردن و ئازاردان لەسەر خێر لە تاوانە گەورەکانە .....)) تفیسر ابن عثیمین ج۳ لاپەڕە ۲٦۱
حالەتی سێیەم : کەسێک لە دین هەلگەڕێتەوە هەمووی خێر و هەموو کردەوەکانی تری پووچ دەبێت .
حالەتی چوارەم : باس کردنی کردەوەی باشی خۆی بۆ ئەوەی خەلک بەباشی باسی بکەن و ڕێزی لێ بگرن ، لەناو خەلک باس دەکات کە من خێرم کردووە بێ ئەوەی منەت لەسەر هەژار بکات و ئازاری بدات و ناوی هەژارەکە بهێنێت ، زانایان دەلێن خێری کردەوەی کەم دەبێت وە هەندێک دەلێن پووج دەبێت بەلام داخلی ریاء نابێت کە پێشتر باسمان کرد ریاء چییە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ