سەردێری پرسیار:مناڵم پێویستی بە پارەیە، دروستە هەندێک مالی پێ بدەم و بە مناڵەکانیش تریش نەدەم؟

بەرواری دانان :2023-05-05 کۆدی پرسیار:2851

پرسیار:

پرسیار: مناڵم پێویستی بە پارەیە، دروستە هەندێک مالی پێ بدەم و بە مناڵەکانیش تریش نەدەم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە مال بدەیت بە مناڵێکی خۆت ئەگەر هۆکارێکی شەرعی هەبوو، کە ئەمە وتەیەکی حەنابلە و ابن قدامە و ابن حزم و عز بن عبد السلام و ابن تیمیە و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

١ـ ئەبو بەکر خوا لێی ڕازی بێت نزیک سەرەمەرگ مالی بە عائیشە داوە و بە مناڵی تری نەداوە، چونکە پێویستی پێی هەبووە. (المغني) لابن قدامة (٦/٥٢)، (كشاف القناع) للبهوتي ((٤/٣١١).

٢ـ ئەمەیان لە بابەتی لادانی زیانە لەسەر کەسی پێویست. (قواعد الأحكام في إصلاح الأنام) للعز بن عبد السلام (٢/١٤٠).

٣ـ جێ بەجێکردنی پێداویستی یەکانی مناڵ ئەمە لە دادپەروەری یە.

هۆکاری شەرعی نموونە: مناڵێک پێویستی پێیەتی و زۆر هەژارە و براکانی تری هەژار نین، یان نەخۆشە یان کەسێکی لاوازە یان سەرقاڵە بە داواکردنی زانست، یان باوک مال نادات بە هەندێک لە مناڵەکانی لەبەر فاسقی یان بیدعە، چونکە ئەگەر پێی بدات ئەوە یارمەتی دانە لەسەر سەرپێچی خوا.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام