سەردێری پرسیار:مناڵێک خزمەتی دایک و باوکی دەکات، ئایا دروستە باوک هەندێک مالی خۆی پێ بدات و بە ماڵەکانی تر نەدات؟

بەرواری دانان :2023-05-05 کۆدی پرسیار:2852

پرسیار:

پرسیار: مناڵێک خزمەتی دایک و باوکی دەکات، ئایا دروستە باوک هەندێک مالی خۆی پێ بدات و بە ماڵەکانی تر نەدات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە مال بدرێت بە مناڵێک و بە ئەوانی تر نەدرێت لەبەر ئەوەی منالەکە باشترە لەوانی تر و خزمەتی دەکات، سەبارەت بەوەی لەگەڵ باوکی خۆشی ئیش دەکات ئەوکاتە موچەیەکی بۆ دەبڕێتەوە بەگوێرەی کارەکەی، کە ئەمە وتەی ابن باز و ابن عثیمین و زانایانی (اللجنة الدائمة) یە، چونکە:

١ـ چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک پاداشتەکەی لەلای خوایە و واجبیشە لەسەر مناڵ خزمەتیان بکات. (فتاوى نور على الدرب) لابن عثيمين (٩/٣١٣).

دەبێت دادپەروەری کردن لەنێوان نێر و مێدا لە شت پێ بەخشینیان وەک میرات بێت، نابێت وەسیەتیش بۆیان بکرێت، دەبێت هەموویان وەک یەک بن لە شت پێدان، نابێت بە یەکێکیان بدرێت و بەوی تر نەدرێت ئەگەرچی ئەوەی پێی دەدرێت لە هەمووان باشتریش بێت. (مجموع فتاوى ابن باز) (٢٠/٥٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام