پرسیار: حوکمی سبۆخ کردنی قژ بە ڕەنگی جگە لە ڕەش؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە بۆیاغ کردنی قژ دەڵێن:
١ـ دروستە قژ بۆیاغ بکرێت بە هەر ڕەنگێکی تر جگە لە ڕەش، هیچ جیاوازی نییە لەنێوان پیرەمێرد و گەنج، دروستە گەنج قژ بۆیاغ بکات پێش سپی بوون.
٢ـ ڕەنگی ڕەش بۆ ژن و پیاو دروست نییە، ئەگەر چی هەندێک زانا ڕێگەیان داوە بەڵام باشتر وایە خۆتی لێ بەدوور بگریت.
٣ـ قاعیدەیەکی گرینگ: (هەموو خۆ جوان کردنێک یان قژ ڕەنگ کردن ئەگەر خۆ چووواندن بێت بە کافر یان کەسی خراپ ئەوە حەڕامە).
٤ـ سوننەت وایە ئەوەی قژی سپی بووە بۆیاغ بکات، ئەو کەسەی قژی سپی نەبووە سوننەت نییە قژی ڕەنگ بکات بەڵکو ڕێگەپێدراوە بۆی، هەروەها گۆڕینی مووی سپی پێچەوانەی جولەکە کردنە، چونکە ئەوان قژ بۆیاغ ناکەن، هەروەک فەرموودە هاتووە ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە.