سەردێری پرسیار: جیاوازی چییە لەنێوان (قرض) و (دین)؟

بەرواری دانان :2023-05-09 کۆدی پرسیار:2858

پرسیار:

پرسیار: جیاوازی چییە لەنێوان (قرض) و (دین)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە جیاوازی نێوان (قرض) و (دین) دەڵێن:

(القرض): مال دانە بە کەسێک وەک چاکە لەگەڵ کردن، وە کەسەکە دەبێتە خاوەنی و سوودی لێ دەبینێت، پاشان بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە.

(الدین): هەر شتێک لە زیمەتی کەسەکە جێگیر بووبێت جا قەرز بێت یان پارەی ئەو شتەی فرۆشتوە یان کرێیە تەسلیمی نەکردووه و شتی تری هاوشێوەی ئەمانە.

لەسەر ئەمە هەموو (قرض)ێک (دین)ە٫ بەڵام هەموو (دین)ێک (قرض) نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام