پرسیار: کەسێک شوێنێکی بەکرێ داوە بەڵام داوای کرێی کردووە پێش وەختە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە کرێ زوو بدرێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:
١ـ عن أبي هُرَيْرةَ رَضِيَ اللهُ عنه قالَ: قالَ رَسولُ اللهِ (ﷺ): (المُسلِمونَ على شُروطِهم). أخرَجَه البُخاريُّ مُعَلَّقًا بصيغةِ الجزمِ قبْلَ حديثِ (٢٢٧٤)، وأخرَجَه مَوْصولًا أبو داودَ (٣٥٩٤)، والحاكمُ (٢٣٠٩).
٢ـ بەکرێ دان وەک فرۆشتن وایە، لە فرۆشتن دروستە یەکسەر پارە وەربگریت و دروستە دواتریش وەربگریت، بەکرێ دانیش هەمان شتە. (مطالب أولي النهى) للرحيباني (٣/٦٨٩).