پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر حوکمی مردوو شۆردن و ئەو شتانەی پەیوەستن بە مردوو شۆردن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت مردوو شۆردن دەڵێن:
١ـ شۆردنی مردوو (فرض كفاية)یە، واتە: هەندێک پێی هەلسن لەسەر ئەوانی تر لادەچێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکان، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن. (مراتب الإجماع) لابن حزم لاپەڕە (٣٤)، (التمهيد) لابن عبدالبر (٢٤/٢٤٦).
٢ـ دروستە پاداشت وەربگیرێت لەسەر مردوو شۆردن، کە ئەمە وتەی کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە و ابن بازە. (الإنصاف) للمرداوي (٢/٣٧٨).
٣ـ ئەوەی مردوو دەشوات واجبە لەسەری ئەو شتەی بینیویەتی لە شتی ناشیرین بیشارێتەوە یان عەیب، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە. (المغني) لابن قدامة (٢/٣٤٠).
٤ـ باش نییە کەسانێک ئامادەی مردوو شۆردن بن بێ ئەوەی هیچ یارمەتی ئەوانە بدات کە دەیشۆن، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، چونکە مەکروهە سەیری مردوو بکەت مەگەر پێویست بکات. (الشرح الكبير) لشمس الدين ابن قدامة (٢/٣١٧).