پرسیار: کەسێک لە سەرەمەرگە چ شتێک سوننەتە ئەو کاتە بۆی بکرێ؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەو کەسەی لە سەرەمەرگ دایە دەڵێن:
١ـ سوننەت نییە ڕووی ئەو کەسەی لەسەرەمەڕگە بدەیتە قیبلە، کە ئەمە وتەی مالک و هەندێک پێشینەکان و ئەلبانی یە، چونکە هیچ بەڵگە نەهاتوون و کردەوەی موسڵمانان نەبووە. (أحكام الجنائز) للألباني (١/٢٤٣)، (المدخل) لابن الحاج (٣/٢٢٩).
٢ـ سوننەتە ئاوی پێ بدرێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیه، چونکە ئاو خواردنەوە ئەو تووندی بەسەری هاتووە دەکوژێنێتەوە و گوتنی کەلیمەی شایەتوومان هێنان لەسەری سووک دەبێت، هەندێک شافعی یەکان دەڵێن سوننەتە و حاڵەت هەیە واجبە ئەگەر بە نیشانه بەدیارکەوت پێویستی بە ئاوە. (كشاف القناع) للبهوتي (٢/٨٢)، (تحفة المحتاج) لابن حجر الهيتمي (٣/٩٤).
٣ـ سوننەتە تەلقینی بکەیت بە کەلیمەی شایەتوومان، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن بەڵام وتە هەیە دەڵێت واجبە. (الفتاوى الهندية) (١/١٥٧)، (الدر المختار) (٢/١٩٠).