پرسیار: ئایا ڕاستە سوننەتە نینۆکی مردوو ببڕدرێت و سمێلی کورت بکرێت کاتی شۆردن؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە کورت کردنی سمێل و بڕینی نینۆکی مردوو، دوو وتە هەیە:
یەکهم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەکروهە نینۆکی مردوو ببڕدرێت و سمێلی کورت بکرێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و وتەی النووی و ابن منذرە، چونکە:
١ـ نینۆک بڕین و سمێل کورت کردن بۆ جوانی (الزينة) دەکرێت، مردوو جوانی پێویست نییە و بۆی ناکرێ.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سوننەتە نینۆک ببڕدرێت و سمێلی مردوو کورت بکرێت، کە ئەمە وتەی حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ابن باز و ابن عثیمینە، چونکە:
١ـ ئەمە لە بابەتی خاوێن کردن و لادانی قڕێژە.
دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە بەڵام سەبارەت بە تاشینی مووی عەورەت حەڕامە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، چونکە دەست لێدان و بینینی عەورەتی تێدایە، ئەمەش حەڕامە.