پرسیار: مردوو دوای شۆردن ئەگەر پیسایی لێی دەرچوو واجبە شۆردن دووبارە بکرێتەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مردوو ئەگەر شتێکی پیسی لێ دەرچوو دوای شۆردن یان پێش کفن کردن، واجبە پیساییەکە بشۆردرێت نەک شۆردنی مردوو دووبارە بکرێتەوە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، چونکە:
ـ دەرچوونی پیسایی لە زیندوو دوای شۆردن شۆردنەکەی پوچ ناکاتەوە، مردووش بەهەمان شێوە. (المغني) لابن قدامة (٢/٣٤٤).