پرسیار: حیکمەت لە خۆشۆردن دوای شۆردنی جەنازە چییە؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سوننەتە ئەوەی مردوو دەشوات خۆی شوات دوای شۆردنی جەنازە، سەبارەت بە حیکمەتی خۆشۆردن زانایان دەڵێن:
١ـ وتراوە: شۆردنی مردوو کەسەکە لاواز دەکاتەوە لەبەر بیرکردنەوە لە مردن و دوای مردن، سوننەتە خۆی بشوات هەروەک چۆن سوننەتە خۆت بشۆیت دوای لاواز بوون و خاوبوونەوەی جووت بوون.
٢ـ وتراوە: چونکە ئەوەی مردوو دەشوات ئەمین نییە لەوەی شتی پیسی بەربکەوێت کاتی مردوو شۆردن، دەکرێت لاشەی مردوو پیس بێت یان شتی پیسی لێ دەرچێت، ئەگەر شتێک بەر لاشەی بکەوێت نەزانێت چ شوێنێکە سوننەتە هەموو لاشەی بشوات. (معالم السنن) للخطابي (٤/٣٠٥).