پرسیار: کەسێکی مردوویەکی شۆردووە، ئایا واجبە لەسەری خۆی بشوات یان دەست نوێژ بگرێت؟ مردوو شۆر هەیە نوێژ لەسەر مردوو ناکات لەبەر ئەمە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەتە ئەوەی مردوو دەشوات خۆی بشوات نەک واجبە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، بەڵگە:
١ـ عن أبي هُريرةَ رَضِيَ الله عنه، أنه قال: (مَنْ غَسَّلَ مَيِّتًا فلْيغتَسِلْ) . واحمد (١٣/١١٨)، والرمذي (٩٩٣)، أخرجه البزار (٧٩٩٢)، ابو داود (٣١٦٢)، وابن ماجە (١٤٦٣).
٢ـ عن ابنِ عُمَرَ رَضِيَ الله عنهما، قال: (كُنَّا نُغَسِّلُ المَيِّتَ؛ فمِنَّا من يَغْتَسِلُ، ومنَّا مَن لا يغتَسِلُ). أخرجه الدارقطني (٢/٧٢)، والبيهقي (١٥٢١).
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە سوننەتە خۆت بشۆیت نەک واجب بێت. (نیل الاوطار) للشوکاني (١/٢٨٠).
مردوو شۆر نابێت خۆی بێ بەش بکات لە نوێژی جەنازە، چونکە:
ـ فەرموودەی خۆشۆردن دوای شۆردنی جەنازە هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون لاوازە.
ـ ئەگەر ڕاستیش بێت هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون وتەی ئەبو هوڕەیڕەیە، مەوقوفە نەک مرفوعە.
ـ ئەگەر حوکمی (رفع)یشی هەبێت ئەوە جمع دەکرێت بە کردەوەی هاوەڵان کە هەبووە خۆی شۆردووە و هەبووە خۆی نەشۆردووه، واتە سوننەتە نەک واجبە.
سەبارەت بە دەست نوێژ واجب نییە دەست نوێژ بگرێتەوە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، چونکە واجب کردنی دەست نوێژ گرتنەوە پێویستی بە بەڵگەیە.