پرسیار: ئەگەر سەگێک بەئاو بوو خۆی تەکاند، ئەو ئاوەی کە بەرت ئەکەوێ ئایا پیسە یان پاکە؟ وە جل و بەرگ پیس دەبێ یان نە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە پیسی و خاوێنی سەگ دەڵێن ئەم چوار حالەتانەن:
یەکەم: (لیکاوی سەگ): زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون پیسە و دەبێت حەوت جار بشۆردرێت ئەگەر بەر دەست یان لاشە یان جل و بەگ بکەوێت، وە یەکێک لە جارەکان خۆلی لەگەڵ بێت، جگە لە جل و بەرگ یان شتی تری وەک جل و بەرگ نەبێ صابون بەکاردەھێنی، بۆ ئەوەی جل و بەرگ تیا نەچێت.
دووەم: لاشەی سەگ ئەگەر وشک بوو وتەی ڕاست ئەوەیە کە خاوێنە، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و ابن تیمیەیە، چونکە ئەسل وایە ھەموو شتێک خاوێنە مەگەر بەلگە ھاتبێت، ھیچ بەڵگە نەھاتووە بۆ پیسی لاشەی.
سێیەم: لاشەی سەگ ئەگەر تەڕ بوو زۆربەی زانایان دەلێن پیسە، ئەگەر دەستت بەرکەوت یان لاشەت بەرکەوت دەست نوێژ ناشکێت بەڵکو تەنھا دەبێت دەستت یان لاشە یان جل و بەرگ بشۆیت.
چوارەم: میز و پیسایی و عەرەق و خوێنی سەگ پیسە، وە بۆ شووشتنی زۆربەی زانایان دەڵێن دەبێت حەوت جار بشۆی وەک لیکاوی.
سەگ ئەگەر تەڕ بێت پیسە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، بۆیە ئەگەر خۆی تەکاند و بەر جل و بەرگ و لاشە بکەوێت دەبێت بشۆردرێت، والڵە اعلم.