پرسیار // ئایا زەکاتی زێڕ لە چەند دەدرێت و چەندە ؟
وەلام // زانایان دەلێن زەکاتی زێڕ دەبێت بگاتە بیست مسقاڵ ئەو کات واجبە زەکاتی لێ بدەیت ، وە زەکاتی بیست مسقال نیو مسقاڵ دەدرێت ، بەلگه :
عن علی رضي الله عنه قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( ...... فٳذا كان لك عشرون دینارا و حال علیها الحول ، ففیها نصف دینار ، فما زاد فبحساب ذالك ، ولیس في مال زكاة حتی یحول علیه الحول )) رواە ابو داود
واتە : ئەگەر بیست دینار زێڕت هەبێت وە ساڵێکی بەسەریدا تێپەڕێت ، ئەوە نیو دینار زەکاتی لێ دەدەیت ، وە چەند زیاد بێت لەسەر ئەم حسابە لێک دەدەیتەوە ، مالێک زەکاتی لێ ناکەوێت هەتا سالێکی بەسەردا تێپەڕ دەبێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست بە تێپەڕ بوونی ساڵ ساڵی عالەمییە ، واتە ساڵی هیجری ، .....
" حتی یکون لك عشرون دینارا " بیست دینار یەکسانە بە بیست مسقاڵ ...... )) شرح بلوغ المرام ج٦ لاپەڕە ۹۹ـــ ۱۰۰
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت زەکات بدەیت پێش ئەوەی بگاتە حەدی نیساب ، بێ جیاوازی زانایان ، .......... )) المغنی ج۲ لاپەڕە ٤۷۱
هەر کەسێک مال ببەخشێت پێش ئەوەی بگاتە حەدی نیساب واتە نەگەیشتۆتە بیست مسقال ئەوە بۆی بە خێر دەنووسرێ نەک زەکات .
وە هەر کەسێک زەکات پێش وەقت بدات ، واتە ساڵێکی تەواو بەسەر دا تێپەڕ نەبووە ، ئەگەر سوودی تێدا بێت وتەی ڕاست ئەوەیە دروستە .
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) زەکاتی زێڕ ئەم دوو مەرجەی هەیە :
(ٲ) دەبێت بگات بە حەدی نیساب ، واتە بیست مسقاڵ .
(ب) دەبێت یەک ساڵی هیجری بەسەری دا تێپەڕ ببێت .
(۲) هەر کەسێک ماڵ ببەخشێت پێش نیساب ، واتە نەگەیشتۆتە بیست مسقاڵ ئەوە بۆی بە خێر دەنووسرێ نەک زەکات .
(۳) هەر کەسێک زەکات پێش وەقت دەربکات ئەگەر سوود تێدا بێت وتەی ڕاست ئەوەیە دروستە .
(٤) لە هەر بیست سقاڵێک نیو مسقاڵ زەکاتی لێ دەدەیت ، لە چل مسقال یەک مسقاڵ دەدەیت ، لە سەد مسقال دوو مسقاڵ و نیو زەکاتی لێ دەدەیت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ